Kurdish

 

بەیاننامەی فرەچەشنی و گشتگیری

 

ئامانجی بەشی زمانە مودێڕنەکان و زانستە کولتوورییەکانی زانکۆی ئالبێرتا، ڕاهێنان و پێگەیاندنی کۆمەڵگایەکە کە فرەچەشنی بەشێکی دانەبڕاویەتی و مرۆڤەکان بەدەر لە ئاخێزگەیان بە ڕێزەوە وەردەگرێت. خۆمان بە دەربەست دەزانین بۆ بونیادنانی شوێنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە كە فرەچەشنی و ڕەنگامەیی نێوان مرۆڤەکان بە ئامێزێکی کراوەوە وەردەگرێت؛ ئەوەش بوترێ کە فرەچەشنییەکە دەتوانێت بە هەر شێوازیک خۆی بنوێنێ: بە ڕەگەز، ئێتنیك، وڵاتی دایکی، جێندر، شوناسی جێندری، دەربڕینی جێندر، ئینتێمای سێکسی، تەمەن، كەمئەندامی، پێگەی كۆمەڵایەتی و ئابووری، چینی كۆمەڵایەتی، ئایین و بەتەنیا لەمانەشدا قەتیس نامێنێتەوە. ئێمە ھەروەھا ئاگادارین و بە ڕێزیشەوە دەڕوانینە ئەوەی كە ئەم زەوییەی لە سەری كۆدەبینەوە، مەڵبندی پەیماننامەی ٦ و یانە و مەكۆی کۆبوونەوە و نیشتمانی زۆرێك لە خەڵکانی ڕەسەن و خۆجێییە کە بریتین لە: گری، سۆڵتەو، بلاكفووت، مێتیس، و نێكەوتا سیو.

ئێمە هەوڵ دەدەین تا دڵنیا ببین كە ئەو خوێندكارانەی هەنووکە، بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەم بەشەیشەوە، سەرەڕای مێژوو و بەكگراوندی جیاوازیان و ڕوانگە جۆربەجۆرەکانیان، دەستیان بەو ئامانجانە ڕادەگا کە لە پێناویدا هەوڵ ئەدەن. ئێمە لەم جڤاكەماندا، پاڵپشت و ھاندەری ڕاگۆڕینەوەی ئازاد و سەربەستی ھەر جۆرە بیروڕایەكین كە یارمەتیدەری تێگەیشتنی زیاترە لە فرەچەشنی و بردنەسەرەوەی ئاستی وشیاریی لە فرەكولتوورییە. ھەروەھا لە پێناو ئامانجەکانماندا باوەشمان کراوەیە بۆ خوێندکارانی داهاتوو، فەرمانبەران و ئەو ڕێخراوانەی کە دەیانەوێ بێنە ڕیزی ئێمەوە. ئێمە وێڕای یەکترین لە پێناو بەرەوپێش‌ بردنی ئازادی‌ و بەرابەری و هەروەها فێرکاریی فرەزمانی و فرەکولتووری لە ئەم بەشەی زانکۆکەماندا هەنگاو هەڵدەگرین.

Translated by: Shahab Nadimi